بۆ زستانی ئەمساڵ نەوتی سپی بەسەر ماڵاندا دابەش دەکرێت
/
گفتگو
/
زایەڵە
نەوتی سپی
کوردستان
زایەڵە - عومەر گوڵپی ئەندامی پەرلەمانی کوردستان بەزایەڵەی ڕاگەیاند، بە پێی ئەو وەڵامەی بە نووسراوی فەرمی بە دەستمان گەیشتووە، حكومەت و وەزارەتی سامانە سروشتییەكان بەرنامەی هەیە بۆ زستانی ئەمساڵ نەوتی سپی بەسەر ماڵاندا دابەش بكات، بەڵام ئەو پرسیارەی وەزارەتی سامانە سروشتیەكان وەڵامی نەداوەتەوەو خۆی لێ پاراستووە ئەوەیە كەی دەست پێدكەن و ئەو پارەیە چەندە كە بۆ هەر بەرمیلێك نەوت دەستنیشانی ئەكەن.
وتیشی، ساڵی پار، وەزیری سامانە سروشتیەكانی پێشوو بەڵێنیدا هەر ماڵێك بەرمیلێك نەوتی پێبگەیەنێت، بەڵام دواجار دەركەوت كە تەنها (١١٠ ملیۆن لیتر) یان دابەشكردووە كە ئەكاتە كەمتر لە (٣٠%) خەڵك كە نەوتی پێگەیشتووەو دواجار بەڵێنەكەیان نەبردە سەر.لە وەرزی سەرماو زستان نزیك دەبینەوە، تا ئێستا بێجگە لە بەڵێن، حكومەت هیچ هەنگاوێكی كرداری بۆ دابەشكردنی نەوت نەگرتووەتەبەر، كەواتە كەی نەوت دەگاتە هاووڵاتیان و چۆن ئەتوانن پێش وەرزی سەرما سۆپای ماڵان پڕكەن لە نەوت و ماڵە هەژارەكان چی بكەن كە بەرمیلێك نەوت نرخەكەی نزیك بووەتەوە لە (٣٠٠ هەزار) دینار.
ڕونیشیکردەوە، بێجگە لەم بەدواداچوونانە، بە واژۆی (٣٧) ئەندام پەرلەمان داوامان كردووە بە ئامادەبوونی حكومەت دانیشتنێكی تایبەت بەڕێوە بچێت و لەوێ حكومەت بە ئێمەو خەڵكی كوردستان بڵێن كەی دەست بەدابەشكردنی نەوت دەكەن و ئەو نرخە چەندە بۆ هەر بەرمیلێك وەردەگیرێت .
ئامادەکردنی - کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: