پەرلەمانتارێک لە ڕێگای زایەڵەوە دابەشکردنی نەوتی سپی و بازرگانیکردن بە هاووڵاتییان دەدوێت
(0) /
زایڵە - کاروان گەزنەیی ئەندامی پەرلەمانی کوردستان بە زایەڵەی ڕاگەیاند، دوای چەندان کۆبوونەوەمان لەگەڵ وەزارەتی سامانە سروشتییەکان، بەڵێنییاندا بەزووترین کات نەوتی سپی دابەشبکەن.لە دواهەمیین کۆبوونەوە باسیان لەوەکرد کە حکومەتی هەرێم (٧٠) ملیار دیناری تەرخانکردووە بۆ قۆناغی یەکەم، و بەڵێنییاندا بە سێ قۆناغ بەشێوەی دەعم نەوت دابەشبکرێت. بەڵام لە ڕاستیدا ئەمە تەنها بازرگانیکردنە و هیچی دیکە، چونکە هەموو هەرێمی کوردستان پێویستی بە (٢٥٨) ملیۆن لیتر هەیە، و لەو بڕە (٥٨) ملیۆنی بۆ ناوچە شاخاوییەکانە.
وتیشی، حکومەت چەند ڕێگەیەکی لە بەردەمە بۆ هاوکاری دابەشکردنی نەوتی سپی کڕین و خەزانکردنی لە وەرزی هاوین و دابەشکردنی لەسەرەتای وەرزی پایز؛ بەم شێوەی نرخەکەی زۆر کەم دەبێت و هەموو هاووڵاتییەکەیش وەریدەگرێت.پێدانی نەوت بە پاڵاوتگە ناوخۆییەکانی( قەیوان، و کار و لاناز) تا بتوانێت هاوشێوەی عێڕاق نەوت بدات بە هاوڵاتییان. تەرخانکردنی پارەیەک مانگانە لە داهاتی گشتی و کڕینی نەوت و دابەشکردنی بە شێوەی مەدعومی تەواوەتی.
ئەو پەرلەمانتارە هێمای بەوەشکرد، بەڵام حکومەت بۆ دابەشکردنی نەوتی سپی، نە ئەجێندای هەیە و نە پلان، و نە بۆی گرنگە لەسەر هاووڵاتییان چەند دەکەوێت؛ ئەوەی ئێستا دەکرێت تەنها کڕینی نەوتە و فرۆشتنەوەیەتی بە هاووڵاتییان، و لەکۆتایشدا دەوڵەمەندتربوونی چەند بازرگانێکی دیکەیە ، ئێمە داوای دانیشتنی پەرلەمانمان کردووە لەو بارەیەوە و ڕاپۆرتی لیژنەش ئامادەیە، هیوادارم سەرۆکایەتی پەرلەمان بیخاتە نزیکترین بەرنامەی کار.
ئامادەکردنی- کامەران کەریم

تێبينيێك بنێرە: