نەوتی سپی لە پێنجوێن دابەش دەکرێت
(0) /
زایەڵە - قائیمقامیه‌تی پێنجوێن رایگه‌یاند، سبه‌ی چوارشه‌ممه یه‌كه‌م قۆناغی نه‌وتی سپی ده‌گاته قه‌زاكه‌یان و راسته‌وخۆ ده‌ست به دابه‌شكردنی ده‌كه‌ن.
له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا قائیمقامیه‌تی پێنجوێن بڵاویكردەوە، ئاگاداری دانیشتوانی قەزایی پێنجوێن و هەردوو تاحیەی گەرمک و ناڵپارێز دەکەین کە ڕۆژی چوار شەممە بەرواری(7-12-2022)یەکەم وەجبەی نەوتی سپی دێت بۆقەزای پێنجوێن وبەسەرهاوڵاتیاندا دابەش دەکرێت.
ئاماژەیان بەوەشدا، پێویسته هاوڵاتیان ئه‌م خاڵانه له‌به‌رچاوبگرن:
یه‌كه‌م: به كارتی سوته‌مه‌نی( پێنجوێن كۆدی 283) وكۆپی ناسنامه یاخود هه‌ر به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كی تری فه‌رمی نه‌وته‌كه ده‌درێت به‌هاوڵاتیان.
دوه‌م: نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وت به (103500) ته‌نها 103 هه‌زار 500 دینار ده‌درێت به‌هاوڵاتیان بڕی نه‌وته‌كه‌ش 200 لیتره.
سێیه‌م: به‌چه‌ند قۆناغێك دابه‌ش ده‌كرێت.
قائیمقامیه‌تی پێنجوێن داواشی له هاوڵاتیان كردووه ته‌نها له گه‌ڕه‌كی خۆیاندا به‌رمیلی نه‌وت ڕیزبكه‌ن، له‌گه‌ڕه‌كی (كانی گوێژه‌وه ده‌ست پێده‌كات به‌ڕیزبه‌ندی ده‌چێت بۆ گه‌ڕه‌كه‌كانی دیكه‌ی ناو پێنجوێن و ناحیه‌ی گه‌رمك و ناڵپارێز.
ئامادەکردنی- کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: