پلەكانی گەرما زیاتر دادەبەزێت

(0) / / کردستان / زایەڵە کوردستان بەفر باران سەرما


Jan 14, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - بە گوێرەی پێشبینی نوێ لە كەشناسی هەرێمەوە ئەمڕۆ بەفرو باران دەبارێت.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت، بەفر لە ناوچە شاخاویەكان دەبارێت و پلەكانی گەرما زیاتر نزم دەبنەوەو شەپۆلی بارانبارین هەریم دەگرێتەوە كە  پێشبینی دەكرێ بە شێوەی بچڕ بچڕ تا دوای نیوە شەوی شەممە بەردوام بێت.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ شەممە شەپۆلێكی باران بارین هەندێك لە ناوچەكانی ڕۆژهەڵاتی عێراق دەگرێتەوە, لە ئەنجامی كاریگەری ئەم شەپۆلە ئاسمانی هەرێم هەوری تەواو دەبێت لە گەڵ ئەگەری دەست پێكردنی بارینی نمە باران لە كاتەكانی نێوەڕۆدا لە ناوچەكانی گەرمیان و كەركووك و هەڵەبجە وە لە كاتەكانی ئێوارەو و شەودا شەپۆلی باران بارینەكە درێژ دەبێتەوە پارێزگای سلێمانیش دەگرێتەوە وە پێشبینیش دەكرێ لە شەودا ڕێژەیەكی زیاتر باران لەو ناوچانە ببارێ.

ئەوەشی خستەڕوو، بۆ پارێزگای هەولێر پێشبینی دەكری ئاسمان هەوری تەواو بێت لە گەڵ ئەگەری كەمێك نمە بارانی بچڕبچڕ، بەڵام بۆ پارێزگای دهۆك تەنها ئاسمان هەوری تەواو دەبێت و پێشبینی باران بارین نیە.

ئامادەکردنی- کامەران کەریم