بەرپرسی فیدراسیۆنی باسکەی خانمانی عێراق: تیپی ژێر 16ساڵ تەمەنی ئێرانی تیپێکی زۆر باش و ئاست بەرزە

(0) / / ورزش / زایەڵە وەرزش باسکە


Jun 21, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە ـــ  بەرپرسی فیدراسیۆنی باسکەی خانمانی عێراق دەڵێت: ورزشی باسکەی خانمان و پیاوانی ئێرانی زۆر زۆر باش و ئاست بەرزە و دەنێۆ قوڕنەی ئاسیا تیپێکی فەنی و ناسراوە.

دوکتۆر حوسەین دەڵێت: لە پێنج ساڵی ڕابردووەوە لەگەڵ ئەو تیپە کار دەکەین، کچە وەرزشوانە عێراقییەکان لە لەقی وەرزشی باسکەدا ئەوەندە چالاک نین، بەڵام هەموویان خەڵکی هەرێمی کورسانن و بڕیارە لە داهاتوویەکی نزیکدا گەشە کەن و ببنە ئەندامی تیپی نەتەوەیی.

ناوبراو پاشان ئاماژەی کردەسەر بەناوبانگ بوونی تیپی باسکەی خانمان و پیاوانی ئێرانی لە وڵاتی عێراقدا و وتیشی: باسکەی خانمان و پیاوانی ئێرانی دەنێو قوڕنەی ئاسیا ناسراو و بەناوبانگە و تیپی خوار 16 ساڵی ئێرانیش بەڕاستی تیپێکی بەهێز و فەنییە و زۆریش سوپاسیان دەکەین کە ئێمەیان بانگهێشت کردووە بۆ ئەنجامدانی یاری دۆستانە.