پەرلەمانتارێک:  بەدواداچوون بۆ گرفت و داواکاری خەڵکی سنورەکە  سەردانی  قەزای دەربەندیخانمان کرد

(0) / / گفتگو / زایەڵە دەربەندیخان سروە محەمەد


May 16, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - سروە محەمەد ڕەشید ئەندامی پەرلەمانی عێراق بەزایەڵەی ڕاگەیاند،  بەیاوەری هەڤاڵ لوقمان دێوانەیی لێپرسراوی کۆمیتەی ڕێکخستنی دەربەندیخان  لەسەر داوای خەڵکی سنورەکە سەردانی گوندی ژاڵەناومان  کرد کە بەهۆی بەردانەوەی ئاوی بەنداوەکە زیانێکی زۆری بە خاوەن کەپرو پرۆژە گەشتیارییەکان گەیاندووە و چەند داواکاریەکیان بۆ گەیاندنی خزمەتگوزاری کارەباو ڕێگاوبان خستەڕوو،

وتیشی، بەڵێنمان  پێدان کار لەسەر داواکارییەکانیان بکەین،پاشان بەمەبەستی گەیاندنی   داواکاری گوندنشینانی ژاڵەناو  سەردانی بەڕێز سامان ئیسماعیل بەڕێوەبەری بەنداوی دەربەندیخانمان کردو داواکاری گوندنشینانی ژاڵەناومان  خستە ڕوو

لە ڕونکردنەوەیەکیشدا بەڕێز بەڕێوەبەری بەنداوی دەربەندیخان ڕایگەیاند زیان گەیاندن بەپرۆژە گەشتیارییەکان نیگەرانمان دەکات بەو دۆخە خۆشحاڵ نابین بەڵام پێوستە خۆشەویستانمان لەو ناوچانە دڵنیابن بەردانەوەی ئاو لەبەنداوەکە بەپێی پلانی بەڕێوەبەرایەتی بەنداوی دەربەندیخانە وڕاگرتنی هاوسەنگیە لەنێوان داهاتی ئاوو بەردانەوەی .

کامەران کەریم