هۆشداریی خالید مەشعەل بە ئیسراییل سەبارەت بە ئینتفازەی فەلەستینییەکان
(0)
سەرۆکی مەکتەبی سیاسی بزووتنەوەی حەماس سەبارەت بە ئینتفازەی فەلەستینییەکان هۆشداریدا بە ئیسراییل و شارۆچکە جوونشینەکان.
بە پێی ڕاپۆرتی زایەڵە، خالید مەشعەل شەوی یەکشەممە سەبارەت بە ئینتفازەی فەلەستینییەکان دژ بە داگیرکەران و شارۆچکەجوونشینەکان هۆشداریدا و گوتی: ئێمە ڕۆژی ٢٧ی رەمەزان بە رۆژی چارەنووس لە ڕیگەی ئینتفازە لە بەرانبەر رژیمی زایۆنی دەناسێنین.
گوتیشی: هەموو موسڵمانەکان دەبێ پشتیوانی قودس بن. ئێمە لە شەڕێکی گەورەداین ئیسراییل بە دوای جوولەکەکردن و داگیرکردنی قودسە.
تێبينيێك بنێرە: