کۆژرانی ١١٢ هێزی حکوومەتی ئەفغانستان لە ماوەی ١٢ ڕۆژدا
(0)
سەرچاوکەی هەواڵ لە ئهفغانستان ڕایگەیاند کە لە ماوەی ١٢ ڕۆژ رابردوودا بە هۆی شەڕ و نائەمنی لە ناوچە جیاجیاکانی ئەو وڵاتە ١١٢ هێزی سەربازیی کۆژراون.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە بە گێڕانەوە لە تلووع نیووز، بە گوێرەی ئەو ئامارانەی کە میدیاکان بڵاویان کردوەتەوە لە ماوەیەدا ٧٦ هێزی دیکە بریندار بوون.
لە لایەیکی دیکەوە وەزارەتی ناوخۆی ئهفغانستان کوژرانی ٦٣ هێزی سەربازیی پشت راست کردووەتەوە و ئاشکراشی کردووە کە ١٨٠ کەسی دیکە برینداربوونە.
گوێرەی هەواڵەکان پاش ڕاگەیاندنی چوونەدەرەوەی هێزە بیانیەکان لەم وڵاتە ڕێژەی شەڕ و ئاڵۆزی و نائەمنی بەرز بووەتەوە کە تەنیا لە ماوەی دوو شەودا چەند تیرۆر لە کابۆل روویداوە.
تێبينيێك بنێرە: