زەریف: هیوادارین بە دەوربینینی عێراق لە ناوچەکە گۆڕانکاریی ئەرێنی بێتە دی
(0)
وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئیران لە بەغدا جەختی لە سەر گرینگیی دەوربینی وڵاتی عێراق لە ناوچەکە بۆ هاتنەدی گۆڕانکاریی گرینگ کردەوە.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، محەمەد جەواد زەریف وزیری دەرەوەی ئێران پاش گەیشتنی بە بغدا لەگەڵ فوئاد حسێن وەزیری دەرەوەی عێراق دیدار و گفتوگۆی کرد.
ناوبراو لەم دیدارەدا گوتی: پێشوازیی لە دەوربینی گرینگی عێراق لە ناوچەکە دەکەین و هیوامان وایە بە دەوربینینە لە لایەن برایانی عێراقییەوە گۆڕانکاریی ئەرێنی لە ناوچەکە ببینین.
تێبينيێك بنێرە: