سەرپێلی زەهاو لەرزیەوە

(0) / جهان


Apr 26, 2021

قەبارەی فۆنت:

بومەلەرزەیەکی بەهێز سەرپێلی زەهاو سەر بە  پارێزگای کرماشانی هەژاند.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، ناوەندی بومەلەرزەزانی ئێران بڵاوی کردەوە کە بومەلەرزەکە پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە 26ی نیسانی 2021، ڕوویداوە و چەقی بومەلەرزەکە سەرپێلی زەهاو بووە.  
ئاماژەی بەوەش کردووە، بومەلەرزەکە بە گوڕی 4.8 پلە بە پێوەری ڕێختەر و بە قوڵایی 10 کیلۆمەتر بووە.  
تائێستا زیانەکانی نەزانراون.