تۆمەتبارکردنی حکومەتەکەی کازمی بە ئاگاداربوون لە پلانی هیرشی تورکیا  بۆ سەر هەرێمی کوردستان

(0) / جهان


Apr 26, 2021

قەبارەی فۆنت:

ئەندامێکی ئەنجوومەنی نوێنەران لەلیستی هاوپەیانی فەتح، حکومەتەکەی مستەفا کازمی سەرۆک وەزیران تۆمەتباردەکات بەوەی ژێربەژێر ئاگاداری پلانی هێرشە سەربازییەکانی تورکیایە بۆسەر خاکی عێراق.

بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، حەسەن سالم ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران لەلێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاندووە، هێرشە سەربازییەکەی سوپای تورکیا بۆسەر ناوچەکانی ئاڤاشین‌ و مەتیناو زاپ ‌و قەندیل ‌و بێدەنگی بەغدا بەرامبەر بە پێشێلکارییە بەڵگەیە لەسەر ڕازیبوون ‌و ڕێککەوتنی ژێربەژێری حکومەتەکەی مستەفا کازمی لەگەڵ ئەو داگیرکاریی‌ و دەستدرێژیانە، تەنانەت ڕەنگە پلانی ئەو هێرشە لەلایەن حکوومەتەکەی کازمییەوە ڕێکخرابێت.

شرۆڤەکارێکی سیاسیش هەڵوێستی هەریەک لەحکومەتی بەغداو حکومەتی هەرێم بەرامبەر بەپیشێلکارییە بەردەوامەکانی تورکیا بۆسەر خاکی هەرێم بەلاواز وەسفدەکات.