مامۆستایانی وانەبێژ لە شارەزوور مووچەوەردەگرن
(0)
ئەمرۆ مووچەی وەزارەتی پەروەردە دابەش کرا. لەسنوری پەروەردەی شارەزوور سبەینێ دەست دەکرێت بەدابەش کردنی مووچەی مامۆستایانی وانەبێژی سنورەکە .
نەبیل حەمەساڵح ، لێپرسراوی خۆیەتی ومیلاکات لەپەروەردەی شارەزوور بە زایەڵەی ڕاگەیاند ، ئاگاداری رسەرجەم مامۆستایانی وانەبێژ لەسنوری بەڕێوەبەرێتیمان ئاگادار دەکەین کە سبەی سێ شەممە رێکەوتی ( ۲۷ـ٤ـ۲٠۲۱) لە بینای رۆشنبیری شارەزوور ئامادەبن بەمەبەستی وەرگرتنی مووچەی وانەبێژی مانگی (۱۱) ی ساڵی ڕابردوو.
ناوبراو وتیشی ، مەرجە مامۆستایانی وانەبێژ خۆیان ئامادەبن و بەرێکاری تەندروستی و مووچەی کەس بە کە نادرێت ،کاتژمێر (۹ تا ۱۲) دابەش دەکرێت.
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: