نرخی فرۆشتنی مریشک لە گەرمیان بەجوملە کەم دەکرێتەوە

(0) / اجتماعی


Apr 26, 2021

قەبارەی فۆنت:

نرخی فرۆشتنی مریشک بە جملە کەمدەکرێتەوە و مریشک فرۆشەکانی ناو شاریش تەنها پارەی پاککردن وەردەگرن .
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، قایمقامیەتی  کەلار  ڕایگەیاند، پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ (٢٦ی نیسان) لە دیوانی قایمقامیەت بە سەرپەرشتی سەهاب حاجی احمد قایمقامی کەلار و ئامادەبوونی بەڕێوەبەری ڤێتێرنەری گەرمیان و نوێنەری ئیدارەی گەرمیان و بەڕێوەبەرایەتی چاودێری بازرگانی گەرمیان و ئاسایشی کەلار، نوێنەری جمله فرۆشەکانی مریشک ،  کۆبوونەوەیەک بە مەبەستی گرتنەبەری ڕێ و شوێنی پێویست بۆ کەمکردنەوە نرخی مریشک بەڕێوەچوو،  لە کۆبوونەوەکەدا بڕیار درا:
-   جملە فرۆشەکانی مریشک ئەگەر مریشکەکەی لە کێڵگەکانی بەخێوکردنی پەلەوەر لە سنووری ئیدارەی گەرمیان کڕیبێت ، بڕی (١٠٠) دینار قازانج بۆ هەر کیلۆیەک مریشک لە مریشک فرۆشەکانی ناو شار وەردەگرن.
- جمله فرۆشەکانی مریشک ئەگەر مریشکەکەی لە کێڵگەکانی بەخێوکردنی پەلەوەر لە دەرەوەی سنووری ئیدارەی گەرمیان کڕیبێت ، بڕی (١٥٠) دینار قازانج بۆ هەر کیلۆیەک مریشک  لە مریشک فرۆشەکانی ناو شار وەردەگرن.
مریشک فرۆشەکانی ناو شار بۆیان نییە پارەی زیادە بخەنە سەر نرخی جملە فرۆشەکان ، تەنها بۆیان هەیە (١٠٠٠) دینار بۆ هەر مریشکێ بۆ پاککردنی  وەربگرن.
 کامەران کەریم