بەرهەم ساڵح لە دیدار لەگەڵ زەریف: عێراقێکی بەهێز لەبەرژەوەندیی هەموو ولاتانی ناوچەکەیە

(0) / جهان


Apr 26, 2021

قەبارەی فۆنت:

سەرۆک کۆماری عێراق لە دیدار لە گەڵ وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران جەختی لە سەر ئەوە کردەوە کە بوونی عێراقێکی بەهێز بەرژەوەندیی هەموو وڵاتانی ناوچەکە دەستەبەر دەکات.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، بەرهەم ساڵح لە کۆشکی سەلام پێشوازیی لە جەواد زەریف کرد.
بە گوێرەی ڕاگەیێندراوی سەرۆکایەتی کۆماری عێراق، ساڵح و زەریف پێوەندییەکانی نێوان دوو وڵات و ڕێگاکانی پتەوکردنی ئەم پێوەندیانەیان تاوتوێ کرد و جەختیان لە سەر ئەوە کردەوە کە فراوان کردنی پێوەندییەکان لە بەرژەوندیی دوو لایەنە و ناوچەکەیە.
هەروەها جەختیان لە سەر پێویستیی جێبەجێ بوونی ڕێککەوتنامەکان لە بوارە جیاوازەکان کردەوە.
بەرهەم ساڵح ڕایگەیاند کە سیاسەتی وڵاتەکەی کردنەوەی دەرگاکان بە ڕووی وڵاتانی ناوچە و جیهانە بە شێوەیێکی هاوسەنگ و بە ئامانجی کەمکردنەوەی گرژییەکان لە ناوچەکەدا.
جەختی لە سەر ئەوەش کردەوە کە بوونی عێراقێکی بەهێز، بەرژەوەندیی هەموو وڵاتانی ناوچەکە دەستەبەردەکات و دەبێتە دەرفەتێک بۆ گەشەسەندنێکی سەقامگیر.