یەکێتی ئەرووپا: سبەی گفتوگۆکانی بەرجام لە ڤیەننا دەسپێدەکاتەوە

(0) / جهان


Apr 26, 2021

قەبارەی فۆنت:

یەکێتی ئەرووپا ڕۆژی دووشەممە بە دەرکردنی بەیاننامەیک ڕایانگەیاند: دانیشتینی کۆمیسیونی هاوبەشی بەرجام سبەینێ ڕۆژی سێ شەممە لە ڤیەننا پایتەختی نەمسای دەسپێدەکاتەوە و بەردەوامیش دەبێ.

بە پێی ڕاپۆرتی زایەڵە:، ئەم دانیشتنە بە بەشداری جێگیرەکان و بەرپرسانی وزارەتەکانی کارووباری دەرەوەی ئێران و گرووپی 1+4 لە کاژێری ١٠ بە کاتی ئەورووپای ناوەندی بەرێوە دەچێ.

ئەم دانیشتنە بە سەرۆکایەتی ئان ڕییکە مۆڕا جێگیڕی بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەرووپا بەرێوە دەچێ.