زەریف جەختی کردە سەر ڕۆڵی عێراق لە داڕشتنی سیاسەتی ناوچە لە سەر بنەمای گفتوگۆ

(0) / جهان


Apr 26, 2021

قەبارەی فۆنت:

وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە دیدار لە گەڵ سەرۆک وەزیری عێراقدا جەختی لە سەر گرینگی ڕۆڵی بەغداد لە داڕشتنی سیاسەت ناوچە لە سەر بنەما گفتوگۆ بۆ دەستەبەرکردنی ئارامی و سەقامگیری لە ناوچەکەدا کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی زایەڵە بە گێڕانەوەی لە ڕاگەیێندراوی نووسینگەی سەرۆک وەزیری عێراق، محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران لە درێژەی بەرنامەکانی سەفەرەکەی بۆ عێراق لەگەڵ مستەفا کازمی دا کۆ بوەوە.

زەریف لەم دیدارەدا بە ئاماژە بە ڕۆڵی عێراق و مستەفا کازمی لە پەیوەندیەکانی تاران و بغداد دا و بە شێوەیەکی گشتی لە ئاستی پەیوەندی ناوچەیی دا جەختی لە سەر گرینگی ڕۆڵی بەغداد لە لە داڕشتنی سیاسەتی ناوچە لە سەر بنەمای گفتوگۆ بۆ دابین کردنی ئاسایش و سەقامگیری ناوچەکە کرد.

مستەفا کازمیش وتی: پەیوەندی بەرپرسانی هەر دوو وڵات لە سێبەری ئاڵووگۆڕییە یەک لە دوای یەکە کانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جیهان کە پێویستی درێژەی وتووێژ و هاوبیری نێوان وڵاتانی ناچەکەیە ، گرینگییەکی ئەوتۆی هەیە.

لەم دیدارەدا هەروەها پەیوەندیە دوو لایەنەکان و گەشەی بازرگانی و پایبەندی هەردوو وڵات بە بەڵێنە دارایی و رێکەوتنەکان تاوتوێ کرا.

هەروەها هەردوولا سەبارەت بە هاوکاری لە ئاست بەرەنگاری کێشە ئەمنیەتیە هاوبەشەکان بە لە بەرچاو گرتنی هاوکاریەکانی پێشوو لە بەرەنگار بوونەوەی گرووپی تێرۆریستی داعش و بەرگری لە بەهێز بوونی دووبارەیان ڕاوێژیان کرد.