سه‌فین دزه‌یی: جه‌واد زه‌ریف چه‌ند بابه‌تێكی گرنگ له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای هه‌رێمی كوردستان تاوتوێ ده‌كا
(0)
به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندیه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان، ئامانجی سه‌ردانه‌که‌ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران ده‌کات بۆ هه‌ولێر ده‌خاته ڕوو و دووپاتی ده‌كاته‌وه له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای هه‌رێمی كوردستان دیداری ده‌بێ.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، سه‌فین دزه‌یی، به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندیه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان، به باسنیوزی ڕاگه‌یاند: بریاره محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی كۆماری ئیسلامیی ئێران سه‌ردانی هه‌ولێر بکات.
ئه‌وه‌شی خسته ڕوو، كه ئێران وه‌ک دراوسێیه‌ک له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمی كوردستان په‌یوه‌ندی دێرینی هه‌یه و "به گه‌رمی پێشوازی له به‌ڕێزیان ده‌کرێت و دیداری له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای هه‌رێمی کوردستان ده‌بێت".
سه‌رنجی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ش، كه زه‌ریف وه‌زیر و دیپلۆماتکارێکی به‌ئه‌زموون و بابه‌تییانه سه‌یری بارودۆخه‌کان ده‌کات، "بێگومان کۆمه‌ڵێک بابه‌تی گرنگ هه‌ن، که له‌و دیدار و کۆبوونه‌وانه گفتوگۆیان له‌سه‌ر ده‌کرێت.
تێبينيێك بنێرە: