کارکردن لەڕێگای کەلار-دەربەندیخان ڕادەگیرێت

(0) / اقتصادی


Apr 27, 2021

قەبارەی فۆنت:

بەھۆی خەرجنەکردنی ھیچ بڕە پێشینەیەکی تر و ڕاگرتنی تەمویلی پرۆژەکان لە٩/٣/٢٠٢٠ لەئێستادا کارکردنی لەقۆناغی دووەمی رێگای کەلار-دەربەندیخان ڕادەگیرێت.

بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، عەدنان خەلیل بەرێوەبەری بەرێوەبەرایەتی ڕێگاوبانی گەرمیان ڕایگەیاند، بۆ قۆناغی دووەمی رێگای کەلار- دەربەندیخان لە ٢٠١٧/١٢/١٩ دەستکراوە بەکارکردن لەپرۆژەکە لەدوای ئەو بەروارەوە واتە یەک ساڵ و نیوو ھیچ برە پارەو تەمویلێک بۆ پرۆژەکە خەرج نەکراوە.

بەرێوەبەری ڕێگاوبانی گەرمیان ئەوەش دەخاتەڕوو، لەئێستادا ٥٣٪‏ی پرۆژەکە تەواوبوە، بەڵام بەھۆی خەرجنەکردنی پارەی تەرخانکراو کارکردن لەپرۆژەکە زۆربەسستی بەرێوەدەچێت.

لەکاتی سەردانی وەزیری ئاوەدانکردنەوەو نیشتەجێکردنی حکومەتی ھەرێم بۆ پرۆژەکە بریاردا کەپارەی تەرخانکراو بەردەوامی ھەبێت  بۆ ئەوەی کارکردن لەپرۆژەکە  رانەگیرێت بۆ ئەوەشیان بەرێوەبەری رێگاوبانی گەرمیان رایدەگەیەنێت لەرێگەی خۆمان و ئیدارەی گەرمیانەوە داوای چارەسەرکردنی بەپەلەمان کردوە.

سەبارەت بەبودجەی تەرخانکراو بۆ پرۆژە، عەدنان خەلیل ڕایگەیاند ھەشتا ملیار بۆ کۆی پرۆژەکە داواکراوە.

کامەران کەریم