قائیمقامیەتی سلێمانی بڕێکی زۆر گۆشتی ئاژەڵ لەناودەبات و داوایەک ئاراستەی هاوڵاتیان دەکات
(0)
بەهۆی سەربڕینیان بەنایاسایی و دور لە مەرجەکانی تەندروستی و ڤێتێرنەری، قائیمقامیەتی سلێمانی بڕێکی زۆر گۆشتی ئاژەڵ لەناودەبات.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە ، بێوەی ئەحمەد، سەرۆکی لیژنەی چوار ی قائیمقامیەتی سلێمانی رایگەیاند، بەهۆی سەربڕینیان بە شێوەیەکی نایاسایی و بەدەر لە مەرج و رێنماییەکانی تەندروستی و ڤێتێرنەری، لیژنەکە دەستی بەسەر بڕێکی زۆر گۆشتی ئاژەڵدا گرتوە کە لەسەر شەقامەکان بەهاوڵاتیان فرۆشراوە.
وتیشی ، ئەو گۆشتەی لەسەر شەقامەکان دەفرۆشرێت لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی ڤێتێرنەری سلێمانییەوە پشکنینی بۆ نەکراوە و نازانرێت شیاوی خواردنە یان نەشیاوە، بەبڕیاری وەزارەتی کشتوکاڵ سەربڕین و فرۆشتنی لەسەر شەقام و گەڕەک و کۆڵانەکان قەدەغەکراوە و لیژنە هاوبەشەکان سزای سەرپێچیکاران دەدات .
رونیکردەوە ، شێوازی سه‌ربڕین و فرۆشتنی گۆشته‌كه‌ش له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان ناته‌ندروسته، چونكه به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام تۆز و خۆڵ و دوكه‌ڵ له‌سه‌ر گۆشته‌كه ده‌نیشێت كه‌ئه‌مه‌ش رێگه‌یه‌كی دیكه‌ی كۆبونه‌وه‌ی به‌كتریا و ڤایرۆسه‌كانه له‌سه‌ر گۆشته‌كه، له‌كاتی خواردنیدا زیان به‌ته‌ندروستی به‌كارهێنه‌ركه ده‌گه‌یه‌نێت .
ئاماژەی بۆ ئەوەکرد، لە گەڕەکی راپەڕین، شوقەکانی مامۆستایان و فولکەی تانجەرۆ دەست بەسەر زیاتر لە (300) کیلۆگرام گۆشتی ئاژەڵدا گیراوە و بەفەرمانی قائیمقامی سلێمانی تەواوی گۆشتەکە و ئەو
پێداویستیانەی بەکارهێنراون لەناودەبرێت.
سه‌رۆكی لیژنه‌كه داوا له هاوڵاتیان ده‌كات، له‌پێناو پاراستنی ته‌ندروستی خۆتان و خێزانه‌كانتان، گۆشتی ئه‌و ئاژه‌ڵه مه‌كڕن كه له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڤێتێرنه‌ری سلێمانیه‌وه پشكنین و مۆر نه‌كراوه و له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان سه‌رده‌بڕرێت و ده‌فرۆشرێت، له‌كاتی هه‌بونیدا له‌ڕێی ژماره مۆبایلی (07708677777) قائیمقامیه‌تی سلێمانی ئاگادار بكه‌نه‌وه.
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: