زەریف لە دیدار لەگەڵ بەرپرسانی عێراقی جەختی لە سەر چی کردەوە؟

(0) / جهان


Apr 27, 2021

قەبارەی فۆنت:

محەمەد جەاد زەریف وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران ڕایگەیاند لە گفتوگۆکان لە گەڵ  بەرپرسانی عێراقی لە بەغدا جەختی لە سەر ئەوە کردۆتەوە کە ئەولەوییەتی یەکەمی ئێران، وڵاتانی دراوسێیەتی.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، وەزیری دەرەوەی ئێران پەیامێکی لە تویتەر سەبارەت بە دیدار و گفتوگۆکانی لە یەکەم ڕۆژی سەردانی بۆ بەغدا بڵاوکردەوە.
زەریف نووسی: دانوستانی زۆر باشم لەگەڵ سەرۆک کۆمار بەرهەم ساڵح، سەرۆک وەزیران کازمی و سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران حەلبووسی، وەزیری دەرەوە فوئاد حسێن و سەرکردە شیعە و سوننەکان لە عێراق هەبوو. جەختم لە سەر ئەوە کردەوە کە ئەولەوییەت بۆ ئێران، دراوسێکانیەتی.
لە دەوری میحوەریی عێراق لە ناوچەکەدا پێشوازیی دەکەین.
ئەمڕۆ دیداری زۆرتر لە بەغدا و هەولێر ئەنجام دەبێت.