بەرهەم صالح ڤاکسینی دژە ڤایرۆسی کۆرۆنای وەرگرت
(0)
سەرۆک کۆماری عێراق ڤاکسینی دژە ڤایرۆسی کۆرۆنای وەرگرت.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، د. بەرھەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عێراق ڤاکسینی دژە ڤایرۆسی کۆرۆنای وەرگرت و داوای کرد هەوڵە پزیشکییەکان بەردەوام بێت بۆ خۆپارێزی لە پەتای کۆرۆنا، ھاوکات بە بایەخەوە رۆڵ و قوربانی پزیشک و کارمەندانی تەندروستی بەرزنرخاند، بۆ ئەو رۆڵە گرنگەی بینیویانە لە چەند مانگی رابردوودا بۆ سنوردارکردنی بڵاوبوونەوەی پەتاکە و پاراستنی هاووڵاتیان، ھەروەھا ئاماژەشیکرد بەگرنگی هەوڵەکان بۆ کەمکردنەوەی ئاستەنگەکان و فەراهەمکردنی پێداویستییەکان.
ھەروەھا سەرۆک بەرھەم رایگەیاند، گەلەکەمان دەتوانن ئەم ئاستەنگەش تێپەرێنن، داواشیکرد ھەمووان پابەندی رێوشوێنەکانی خۆپارێزی بن لە پەتای کۆرۆنا، تاوەکو ھەمووان پارێزراو بن.
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: