بەڕێوەبەری CIA بە نهێنی سەردانی عێراقی کردووە و لە ماڵی فوئاد حسێن ماوەتەوە

(0) / جهان


Apr 27, 2021

قەبارەی فۆنت:

ماڵپەڕێکی ئەمریکی ئاشکرای کرد کە ویلیام جۆزێف بێرنز  بەڕێوەبەری دەزگای هەواڵگری ناوەندی (CIA) بە سەردانێکی نهێنی گەیشتۆتە عێراق و لە ماڵی وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە ماوەتەوە.
 بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، ماڵپەڕی ئەمریکی بە ناوی 1945 ئاشکری کرد ویلیام جۆزێف بێرنز  بەڕێوەبەری دەزگای هەواڵگری ناوەندی (CIA) ئەمریکا سەفەری عێراقی کردووە.
چەند سەرچاوەی باوەڕپێکراوی عێراقی هەواڵەکەیان پشتراست کردۆتەوە.
بە گوێرەی ئەم ڕاپۆرتە، بێرنز لە سەفەر بۆ عێراق نەچۆتە باڵوێزخانەی ئەمریکا و هەروەها سەردانی هیچ ناوەندێکی حکوومی نەکردووە، بەڵکوو  لە ماڵی فوئاد حسێن گیرساوەتەوە.  
لە بەشێکی دیکەی ئەم ڕاپۆرتەدا ئاماژە بە داهاتووی سیاسی  فوئاد حسێن کراوە و هاتووە: بە سەرنجدان بە دەور ی وەزیری دەرەوەی عێراق لە دانوستانە شاراوەکانی نێوان ئێران و  ئەمریکا پێدەچێت ئەمجارە ئەمریکییەکان پشتگیریی ناوبراو بۆ بەدەستهێنانی کورسی سەرۆک کۆماریی عێراق بکەن، پۆستێک کە جاری پێشوو سەرەڕای پشتگیریی ئەمریکا لە فوئاد حسێن بەڵام بۆ بەرهەم ساڵح مسۆگەر بوو.