حەکیم: دانوستان تەنیا ڕێگای کۆتایی هێنان بە قەیرانەکانی  ناوچەکەیە

(0) / جهان


Apr 27, 2021

قەبارەی فۆنت:

حەکیم لە دیداری زەریف جەختی کردە سەر کۆتایی هێنان بە قەیرانەکانی ناوچە لە رێگای دانوستانەوە.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران پێشنیوەڕۆی ئەمرۆ لە بەغدا چاوی بە  سەید عەمار حەکیم سەرۆکی ڕەوتی حیکمەی نیشتمانی عێراق کەوت.
بەهێزکردنی  پێوەندییەکانی نێوان ئێران و عێراق و گۆڕانکارییەکان لە ئاستی ناوچە و جیهان تەوەری سەرەکی دانوستانی نێوان زەریف و حەکیم ڕاگەیێندراوە.
دوولایەن جەختیان کردۆتە سەر پەرەپێدانی پێوندییەکانی بەغدا و تاران لە چوارچێوەی بەرژەوەندییە باڵاکانی دوو وڵات.
لەم دیدارە دا حەکیم وێڕای ئاماژە بە هەڵبژاردنەکانی داهاتووی عێراق، ئەمەی بە دەرفەتێکی گرینگ لە پێناو هاتنەدی گۆڕانکاریی لە باوردۆخی وڵات و هاتنەدی سەقامگیری ناوبرد.
ئاماژەی بەوەش دا کە بەغدا لە پێوەندییەکانی دەرەوەی سیاسەتی دەرگای کراوەی گرتۆتە بەر و بە دوای باشترین پێوەندیی لەگەڵ هەموو وڵاتان لەپێناو بەرژەوەندییە باڵاکان و سەروەریی وڵاتە.
سەرۆکی هاوپەیمانی عێراقیون هەروەها جەختی کردە سەر پێویستیی پاراستنی ئارامی ناوچەکە و گرتنەبەری گفتو گۆ و دانوستان بۆ کۆتایی هێنان بە پرس و کێشەکان.