نازم دەباغ: هەوڵدان بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی ئێران و ئەمریکا لە گفتوگۆکانی زەریف لە هەولێر جێگەی بایەخە

(0) / جهان


Apr 27, 2021

قەبارەی فۆنت:

نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ئێران جەختی لە سەر گرینگیی سەردانەکەی وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ هەولێر کرد و وتی:   پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و ئێران لەباشبووندان.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، نازم دەباغ لە لێدوانێکدا بۆ کەناڵی ڕووداو سەبارەت بە ئامانجی سەردانەکەی محەمەد جەواد زەریف بۆ بەغدا و هەولێر، نازم دەباغ رایگەیاند، "کردنەوەی رێگەی ئاوریشمی و هەوڵدان بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان کۆماری ئیسلامی ئێران و ئەمریکا جێگەی بایەخ و گفتوگۆیەکانن."
 دەربارەی گۆڕانکارییەکانیش، نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ئێران باسی لەوە کرد، "پێشبینی دەکرێت لە ئیدارەی جۆ بادیدن سەرۆکی ئەمریکا رێککەوتن لە نێوان ئێران و ئەمریکا نزیک بێت."
دەربارەی گۆڕانکارییەکانیش، نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ئێران باسی لەوە کرد، "پێشبینی دەکرێت لە ئیدارەی جۆ بادیدن سەرۆکی ئەمریکا رێککەوتن لەنێوان ئێران و ئەمریکا نزیک بێت."