گۆشتفرۆشیەک لە سلێمانی دادەخرێت
(0)
بەهۆی پابەندنەبون بە مەرج و رێنماییەکانی تەندروستی، قائیمقامیەتی سلێمانی دوکانی گۆشتفرۆشتنی شاباز دادەخات.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، شۆرش کەمال، نوێنەری بەڕێوەبەرایەتی ڤێتێرنەری لە لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی رایگەیاند ، بەهۆی فرۆشتن و ساغکردنەوەی گۆشتی خراپ و نەشیاو بۆ خواردن، لیژنەکە لە دوکانی گۆشتفرۆشتنی شاباز لەگەڕەکی بەختیاری شاری سلێمانی دادەخات.
، لە دوکانی گۆشت فرۆشتنەکەدا دەست بەسەر بڕی (42) کیلۆگرام گۆشتی خراپبودا گیراوە، بەفەرمانی قائیمقامی سلێمانی شوێنەکە دادەخرێت و خاوەنەکەشی روبەڕوی رێکاری یاسایی توند دەکرێتەوە .
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: