جەختی زەریف و ئەعرەجی لەسەر گرینگیی پێوەندیی ئێران و عێراق بۆ ناوچەکە
(0)
محەمەد جه‌واد زه‌ریف وه‌زیری كاروباری ده‌روه‌ی كۆماری ئیسلامی ئێران له درێژه‌ی دیداره‌كانی له‌گه‌ڵ سه‌ركرده عێراقیه‌كان، سه‌رله‌به‌یانی رۆژی سێ شه‌مه له گه‌ڵ قاسم ئەعرەجی راوێژكاری ئاسایشی نیشتیمانی عێراق كۆبوویه‌وه.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی كۆماری ئیسلامی ئێران له‌م دیداره‌دا په‌یوه‌ندییه قوڵیه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵاتی له بواره جیاوازه دوولایه‌نه و ناوچه‌ییه‌كان به گرنگ و به سودی سه‌قامگیری و ئاسایشی ناوچه‌كه زانی.
له‌م دیداره‌دا لایه‌نی عێراقی خۆشحاڵی خۆی له‌مه‌ڕ ئه‌نجامی گفتوگۆكانی زه‌ریف له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی وڵاته‌كه‌ی ده‌ربڕی و جه‌ختی له‌سه‌ر پێویستی به‌رده‌وامی و دیداری نێوان به‌رپرسانی هه‌ردوو وڵات كرده‌وه.
مه‌ترسی تیرۆریزم له ناوچه‌كه و پێویستی هاوكاریه ناوچه‌ییه‌كان بۆ روبه‌روبوونه‌وه‌ی ئه‌و مه‌ترسیه، جێبه‌جێ كردنی په‌سه‌ندكراوی په‌رله‌مانی عێراق ده‌رباره‌ی چوونه‌ده‌ره‌وه‌ی هێزه ئه‌مریكیه‌كان له عێراق و جه‌ختكردنه‌وه له‌سه‌ر به‌رده‌وامی پشتگیری كۆماری ئیسلامی ئێران له عێراق له ته‌وه‌ره‌كانی دیكه‌ی گفتوگۆی نێوان د.محمد جه‌واد زه‌ریف و قاسم ئه‌عره‌جی بوو.
تێبينيێك بنێرە: