تەندروستی هەڵەبجە ڕوون کردنەوەیەک بڵاو کردەوە
(0)
بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەڵەبجە لەسەر لێدوانی پزیشکێک ڕوون کردنەوەیەکی بڵاوکردەوە .
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەڵەبجە ڕایگەیاند لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا پزیشکێکی میلاکی بەرێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی ھەڵەبجە، ھەندێک لێدوان و زانیاری بڵاو کردوەتەوە لە پەیج و ئەکاونت و کەناڵەکانەوە.
بە ھاوڵاتیان ڕادەگەیەنین کە سەرجەمیان دوورن لە ڕاستیەوە و وەک کاردانەوەیەک ئەیبینین بۆ ھەوڵدان بە مەبەستی چەواشەکردنی ڕای گشتی و بەلاڕێدانی ڕێرەوی لێکۆڵینەوه لەو سکاڵایانەی كە ئێمە كردومانە لە وەزارەتی تەندرووستی و دادگای لێکۆڵینەوەی ھەڵەبجە كە دواتر لەسەر داوای پزیشكی شكاتلێكراو سكاڵاكانی گواستراونەتەوە بۆ دادگاكانی هەولێر .
ئێستا لیژنەکان بە ئەندام بوونی داواكاری گشتی لە لێکۆلینەوەدان و لە ئایندەیەکی نزیکدا ئەنجامی سکاڵاکان و ڕاستیەکان بۆ ڕای گشتی بڵاودەکەینەوە.
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: