وەزیری دەرەوەی ئێران: لە هێرشەکانی سەر هەولێر نیگەرانین
(0)
وەزیری دەرەوەی ئێران لە دیدار لەگەڵ سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان نیگه‌رانیى به‌رامبه‌ر به‌و هێرشه مووشه‌كیانه‌ی كرانه سه‌ر هه‌ولێر نیشان دا
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ پێشوازی له محەممه‌د جه‌واد زه‌ریف، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران كرد.
وەزیری دەرەوەی ئێران لە کۆبوونەوەکەدا نیگه‌رانیى به‌رامبه‌ر به‌و هێرشه مووشه‌كیانه‌ی كرانه سه‌ر هه‌ولێر نیشان دا و جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه ئێران ده‌يه‌وێت ناوچه‌كه ئارام و سه‌قامگیر بێت.
لە بەرامبەردا نێچیرڤان بارزانی باسی له په‌یوه‌ندیى له‌مێژينه‌ى هه‌رێمی كوردستان و كۆماری ئیسلامیی ئێران و پشتيوانيى به‌رده‌وامى ئێران بۆ هه‌رێمى كوردستان له كاته سه‌خته‌كاندا كرد.
دووپاتیشی كرده‌وه كه هه‌رێمی كوردستان فاكته‌ر‌ى ئارامى و سه‌قامگيرى ده‌بێت، به بایه‌خه‌وه و له‌سه‌ر بنه‌ماى دراوسێيه‌تيى باش و به‌رژه‌وه‌نديى هاوبه‌ش، له په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ ئێران ده‌ڕوانێت.
هەروەها محه‌ممه‌د جه‌واد زه‌ریف وێڕاى دووپاتكردنه‌وه‌ی خواستى وڵاته‌كه‌ى بۆ بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه مێژويييه‌كانى له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان، نیگه‌رانى به‌رامبه‌ر به‌و هێرشه مووشه‌كیانه‌ی كرانه سه‌ر هه‌ولێر نیشان دا و جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه ئێران ده‌يه‌وێت ناوچه‌كه ئارام و سه‌قامگیر بێت و بوونی سه‌قامگیری و په‌یوه‌نديی ئابووری و بازرگانیی باش، له به‌رژوه‌ندیی هه‌ردوولادایه.
تاوتوێكردنی دۆخی عێراق به‌گشتی، شه‌ڕی داعش و بوونی هاوپه‌یمانان له عێراق، هه‌ڵبژاردنی داهاتووی عێراق، رێككه‌وتنى هه‌ولێر ـ به‌غدا بۆ ئاسايیكردنه‌وه‌ى دۆخى شنگال، فراوانكردنى په‌یوه‌ندییه ئابووری و بازرگانییه‌كانی عێراق و هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ ئێران و جووڵه‌ی بازرگانیی سه‌ر سنووره‌كانی نێوانيان، په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ولێر ـ به‌غدا و په‌ره‌سه‌ندنه‌كانی ناوچه‌كه، لایه‌نێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه بوون.
تێبينيێك بنێرە: