هاوسەرۆكانی یەكێتی لە هەولێر لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئێران كۆبونەوە

(0) / جهان


Apr 27, 2021

قەبارەی فۆنت:

 بافڵ تاڵەبانی و لاهور شێخ جەنگی هاوسەرۆكانی یەكێتی نیشتمانی كوردستان لە مەكتەبی سیاسی لە هەولێر پێشوازیان لەمحەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران كرد.

بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە بە گێڕانەوە لە  گەلی كوردستان لە كۆبوونەوەكەدا گفتووگۆ لەبارەی پەیوەندییەكانی هەرێمی كوردستان و ئێران و دواین گۆڕانكارییەكانی ناوچەكە دەكرێت.

دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ وەزیری دەرەوەی ئێران لە چوارچێوەی سەردانەكەیدا بۆ عیراق گەیشتە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر و لە لایەن  قوباد تاڵبانی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردساتانەوە پێشوازی لێكرا و لە هۆڵی پێشوازی فڕۆكەخانەی هەولێر كۆبونەوە.