ئێران داوای هەڵگرتنی گەمارۆکانی کاتسا دەکات
(0)
کۆماری ئیسلامی ئێران سووربوونی خۆی لە سەر هەڵگرتنی هەموو گەمارۆکانی سەر ئێران پاش چوونەدەرەوەی ئەمریکا لە ڕێککەوتنی ئەتۆمی ڕاگەیاند
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند: ئێران جەخت لە هەڵگرتنی هەموو سزاکان بەتایبەت کاتسا دەکاتەوە؛ ئێران خوازیاری هەڵگرتنی هەموو سزاکانی پاش ڕێککەوتنی ئەتۆمیە کە سزاکانی ئایسا و ڤیزەش دەگرێتەوە
عەباس عێراقچی ڕاشیگەیاند: هەڵوێستەکانی ئێمە هیچ گۆڕانکارییەکیان بەسەردا نەهاتووە؛ دەبێت سەرەتا ئەمریکا هەموو سزاکان هەڵبگرێت و ئێران تەنیا پاش هەڵسەنگاندنی ڕاستی لابردنی سزاکانی ئەمریکا، دەگەڕێتەوە بۆ بەڵێنە بەرجامییەکانی خۆی.
تێبينيێك بنێرە: