بەرپرسێکی باڵای کۆماری ئیسلامی: ئێران، ڕووسیای لە ڕاستییەکان سووریا ئاشنا کرد

(0) / جهان


Apr 28, 2021

قەبارەی فۆنت:

جێگری پێشووی وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی جەختی کرد: ئێران ڕۆڵێکی گرنگی لە ئاراستە کردن و تێڕوانینەکانی ڕووسیا سەبارەت بە ڕاستییەکانی سووریا لە بەرەنگاربوونەوەی داعش هەبوو.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، ئەمیر عەبدوڵڵاهیان جێگری پێشووی محەمەد جەواد زەریف ڕایگەیاند، کاتێک کۆماری ئیسلامی بڕیاری دا ڕووسیاش بێتە نێو گۆڕەپانی شەڕەوە، ڕێبەری مەزن جەختی لەوە کردەوە و بە فەرماندە پلەبەرزەکانی ڕاگەیاند باشتر وایە کە هێزی ئاسمانی ڕووسیا هاوکاری سووریا بکات‌. بەڵام ڕووسەکان بەئاسانی نەدەهاتنە نێو گۆڕەپانەکەوە.
ئاماژەی بەوەش دا: بڕیار درا بەئامانجی تێگەیاندن و ڕازی کردنی ڕووسەکان، لە هەموو ئاستێکی سیاسی، ئەمنی و سەربازی وتووێژیان لەگەڵ بکەین.
ناوبراو وتیشی من لەبیرمە کاتێک ڕۆیشتین بۆ یەکەمین دانووستاندن، چاوم کەوت بە نوێنەری پووتین لە کاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست؛ بە ئەوم وت ئێمە دەمانەوێت ئێوە بەشێوەیەکی جددی تر بێنە نێو گۆڕەپانەکەوە؛ لەو ڕۆژانەدا پووتین دوودڵ بوو.
لە دانووستانەکاندا زۆر وترا و دواجار دانووستاندنێکیش لە ئاستی باڵا لەلایەن سەردار سڵێمانی و پووتین ئەنجام درا.
هە وەها ئاماژەیشی بەوە کرد: لەم چاوپێکەوتنی دوورودرێژەدا سەردار سڵێمانی دۆخی ژئۆستراتژیکی سووریا و ناوچەکەی بەوردی لێکدایەوە و توانی قەناعەت بە پووتین بێنێت بۆ ئەوەی مۆسکۆ جیدیتر بێتە گۆڕەپانی سووریاوە.