وریا غەفوری بە باشترین یاریزان لە یاری نێوان ئێستقلال و ئەلئەهلا هەڵبژێردار

(0) / ورزش


Apr 28, 2021

قەبارەی فۆنت:

وریا غەفوری یاریزانی ناوداری کوردی سنەیی لە یاری نێوان ئێستقلالی ئێران و ئەلئەهلای عەرەبستان کە ئەمڕۆ بەڕێوە چوو بە باشترین یاریزان هەڵبژێردرا.

بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، ئەمڕۆ یاری فووتباڵ لە نێوان نێوان ئێستقلالی ئێران و ئەلئەهلای عەرەبستان بەڕێوە چوو هەردوو لایەن بە بێ تۆمار کردمنی گۆڵ بە یەکسان لە یارییەکە دەرچوون.

وریا غەفوری یاریزانی دیاری کوردی خەڵکی سنە لە لایەن کۆنفیدراسیۆنی فووتباڵی ئاسیا وەکوو باشترین یاریزانی ئەم یارییە، هەڵبژێردرا.

وریا وتی کە ئەم یارییە بە هۆی ماندوویەتی و گەرمای کەشوهەوا، زۆر بۆ یانەکەیان قورس بووە، بەڵام دواجار یەکسان بوونیان بە ئەنجامێکی باش بە ئەژمار دێت بۆ ئیستێقلال و خۆیان بۆ یاری داهاتوو ئامادە دەکەن.