نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ باڵیۆزی ڤاتیکان کۆبووەوە
(0)
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، نێچيرڤان بارزانى سەرۆکی هەرێمی کوردستان وێڕاى به‌خێرهێنان و پيرۆزبايى ده‌ستبه‌كاربوونى، هيواى سه‌ركه‌وتنى بۆ خواست و دووپاتى كرده‌وه، كه هه‌رێمى كوردستان به بايه‌خه‌وه له په‌يوه‌ندييه‌كانى له‌گه‌ڵ ڤاتيكان ده‌ڕوانێت، هه‌روه‌ها سه‌ردانى قه‌داسه‌تى پاپاى بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان به رووداوێكى مێژوويى له قه‌ڵه‌م دا و هيواى خواست ببێته هانده‌رى گه‌ڕانه‌وه‌ى مه‌سيحييه‌كان بۆ وڵاته‌كه‌يان، كه به‌هۆى شه‌ڕ و توندوتيژييه‌كانى ساڵانى رابردووه‌وه، ژماره‌يه‌كى زۆريان عێراقيان جێهێشتووه.
نێچيرڤان بارزانى كردنه‌وه‌ى زانكۆى كاتۆليكى له عه‌نكاوه به هه‌نگاوێكى گرنگ و ئه‌رێنى له قه‌ڵه‌م دا و جه‌ختى كرده‌وه، كه په‌روه‌رده بناغه‌ى سه‌ره‌كيى كۆمه‌ڵگه‌يه‌كى باش و پێشكه‌وتووه، بۆيه ده‌بێت ئه‌وپه‌ڕى گرنگى به كواليتيى خوێندن و كولتوورى پێكه‌وه‌ژيان و لێبورده‌يى بدرێت و زانكۆكان تۆڕى فراوانى په‌يوه‌ندى له‌گه‌ڵ زانكۆكانى جيهان دروست بكه‌ن بۆ ئه‌وەى زۆرترين سوود له ئه‌زموونه سه‌ركه‌وتووه‌كان ببينن و ببنه پردى په‌يوه‌ندى و پته‌وكردنى پێكه‌وه‌ژيان و لێبورده‌يى و يه‌كترقبووڵكردن.
باڵۆزى ڤاتيكان له عێراق سوپاس و پێزانينى ڤاتيكانى بۆ هه‌رێمى كوردستان دووپات كرده‌وه، كه له‌گه‌ڵ ئاواره‌كانى ديكه‌ى عێراق ده‌رگاى به رووى ئاواره مه‌سيحييه‌كاندا كرده‌وه و داڵده‌ى دان، ئاماژه‌ى به‌وه‌ش کرد، له ڤاتيكان به بايه‌خ و ڕێز و ستايشێكى زۆره‌وه له‌م هه‌ڵوێسته و له كولتوورى پێكه‌وه‌ژيان و لێبورده‌يى و يه‌كترقبووڵكردن له هه‌رێمى كوردستان ده‌ڕوانرێت و سوپاس و ده‌ستخۆشى له نێچيرڤان بارزانى و به‌رپرسان و گه‌لى كوردستان كرد بۆ ئه‌و پێشوازييه گه‌رمه‌ى له هه‌رێمى كوردستان له قه‌داسه‌تى پاپا كرا.
نێچيرڤان بارزانى ئاماژه‌ى به رۆڵى گرنگى مه‌سيحييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و عێراقى كرد و روونىكرده‌وه، كه مه‌سيحييه‌كان پێكهاته‌يه‌كى ره‌سه‌ن و سه‌ره‌كيى هه‌رێمى كوردستانن و رۆڵێكى به‌رچاو له خزمه‌تكردن و بنياتنان و به‌رەوپێشبردنى هه‌رێمى كوردستان و پته‌وكردنى كولتوورى پێكه‌وه‌ژياندا ده‌گێڕن. دووپاتيشى كرده‌وه، بۆ زامنكردنى مافى هه‌موو پێكهاته‌كانى كوردستان، له ده‌ستوورى هه‌رێمى كوردستاندا، كه خه‌ريكه ئاماده ده‌كرێت، هه‌موو مافى مه‌سيحييه‌كان و ته‌واوى پێكهاته ئايينى و نه‌ته‌وه‌ييه‌كان ده‌پارێزرێت.
دۆخى ده‌شتى نه‌ينه‌وا، ره‌وشى ئاواره و په‌نابه‌ران له هه‌رێمى كوردستان، پێشهاته‌كانى په‌تاى كۆرۆنا و هه‌ڵمه‌تى كوتان، په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا، هه‌ڵبژاردن و دۆخى عێراق به‌گشتى و ئالنگارييه‌كانى به‌رده‌مى، چه‌ند ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوون، كه شاندێكى كه‌نيسه تيايدا به‌شدار بوون.
تێبينيێك بنێرە: