هەڵەبجە.. کۆنفرانسی ڤایرۆسی سەردەم بەڕێوەچوو

(0) / اجتماعی


Apr 28, 2021

قەبارەی فۆنت:


ئەنجومەنی گەنجانی سەرکردەی ڕێکخراوی گەشەپێدانی مەدەنیەت CDO بە هەماهەنگی بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی هەڵەبجە لەناو نەخۆشخانەی چارەسەرکردنی بریندارانی چەکی کیمیاوی   کۆنفرانسێکیان لەژێر ناونیشانی کۆڕۆنا ڤایرۆسی سەردەم  ڕێکخست .


بەگوێرەی  ڕاپۆرتی زایەڵە ،کەویار محمد بەڕێوبەری پڕۆژەکە  ڕایگەیاند  ، ئەنجومەنی گەنجانی سەرکردە پێیان باشبوو،لەسەرگرنگترین بابەتی ڕۆژ کۆنفرانسەکە ئەنجام بدەن،ئەویش ڤایرۆسی کۆڕۆنایە نزیکەی 50کەس بە ئۆنڵاین بەشداریان کردووە .

وتیشی، زیاتر هەڵمەتەکە پێدانی هوشیاریە بە هاوڵاتیان و هوشیارکردنەوەیانە بۆ خۆپارێزی و بەکارهێنانی ڤاگسین، دواتریش دەرئەنجامەکانی کۆنفراس ئاڕاستەی حکومەت دەکرێن.


کامەران کەریم