سەردانی بەرهەم ساڵح بۆ هەولێر

(0) / جهان


Apr 28, 2021

قەبارەی فۆنت:

بەرهەم ساڵح سەردانی هەولێری کرد و لە فڕۆکەخانە لەلایەن شاندێکی باڵای هەرێمی کوردستان بە ایەتی نێچیرڤان بارزانی پێشوازی لێکرا.

بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە،  سەرۆک کۆماری عێراق سەردانی هەولێری کرد و لەلایەن شاندێکی باڵا کە پێکهاتبو لە نێچیرڤان بارزانی، جەعفەر شێخ مستەفا، مستەفا سەید قادر، جێگرانی ی هەرێم و قوباد تاڵەبانی، جێگری ی حکومەت و کەریم شنگالی، فەوزی هەریری، ی دیوانی ایەتی هەرێم و ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر پێشوازی لێکرا.

بەرهەم ساڵح لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی  هەرێمی کوردستان و بەرپرسانی دیکەی هەرێم کۆدەبێتەوە و نەخشەرێگای بەهێزبونی پێگەی کورد و هەرێمی کوردستان لە عێراق و ناوچەکە لەگەڵ بەرپرسانی هەرێم تاوتوێ دەکات، هاوکات باس لە خۆئامادەکاریەکان بۆ هەڵبژاردنی داهاتوی پەرلەمانی عێراق دەکرێت.

سەرۆک کۆماری عێراق لەمیانی سەردانەکەیدا بۆ هەولێر هەوڵێکی نوێ بۆ یەکخستنی گوتاری لایەنەکانی هەرێمی کردستان لە عێراق و ناوچەکە لەگەڵ بەرپرسانی هەرێم تاوتوێ دەکات، بەمەبەستی روبەڕوبونەوەی ئاڵنگاریەکانی ناوچەکە، بەتایبەت دوای هێرشە موشەکییەکانی سەر هەولێر لەماوەی رابردودا.