چه‌ند پڕۆژه‌یه‌کی خزمه‌تگوزاری گه‌وره له سیدسادق جێبه‌جێ ده‌کرێت
(0)
لەقەزای سەیدسادق چەند پرۆژەیەکی خزمەتگوزاری جێبەجێدەکرێت .
تەها ئەحمەد لێپرسراوی ڕاگەیاندنی قایمقامیەتی قەزای سەیدسادق بە زایەڵەی ڕاگەیاند ، پاش ئه‌وه‌ی لــه لایــه‌ن ( دیـــاری رفیق ) قائمقامــی قه‌زای سیدسادق، به نوسراوی فه‌رمــی جــه‌ند جــار داخــوازی کرا بۆ چه‌ند پڕۆژه‌یه‌کــی خزمه‌تگــوزاری بــۆ قــه‌زای سیدســادق و خــزمـــه‌تـــی زیاتـــر به دانیشتوانی شاره‌کــه، سەرۆکایەتیی ئەنجومەنـی وەزیـران، دوای کۆبوونــەوەی بەڕێزان سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و جێگــری ســەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران ڕەزامەندیی درا، لــە سەر خەرجکردنی بــڕی( ٢٤ ملیار‌و ٣١٨ ) ملیۆن دینـار ، کە تێدا چــه‌نـد پڕۆژەیه‌کــــی خزمەتگوزاریی پێویست بۆ سیدسادق جێبەجێ ده‌کرێت .
وتیشی ،پڕۆژەکان بریتین لە:
١- دروستکردنی ئاوه‌ڕۆی گەڕەکی ئاشتی لە قەزای سیدسادق.
٢-دروستکردنی ئاوه‌ڕۆی سندوقی بۆ گه‌ره‌کی به‌ختیاری و ئاوای حاجی قادر لە سیدسادق .
٣-ته‌واو کردنی ئاوه‌ڕۆی گه‌ڕه‌کی هه‌واری تازه لە قەزای سیدساسق.
٤-قیرتاوکردنی دووسایدی گه‌ڕه‌کی شێخان لە قەزای سیدسادق.
ڕونیشیکردەوە ،بـه پێویستـــی ده‌زانین، سوپـــاس و پێزانینی خــۆمــان و شارەکەمان ئاراسته‌ی ســه‌رۆکایه‌تی ئه‌نجومه‌نــی وه‌زیــران و پارێــزگای سلێمانی و سه‌رۆکایه‌تی شاره‌وانی سیدسادق و کۆمپانیای جوانه بندێر و هه‌موو ئـــه‌و فــه‌رمانگـــه و لایه‌نانه بکه‌ین کـــه هــاوکاری ته‌واو بــــوون بۆ به جێگه‌یاندنی پڕۆژه و داواکارییه‌کانی سیدسادق.
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: