ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەی مەسعود بارزانی و بەرهەم ساڵح

(0) / جهان


Apr 29, 2021

قەبارەی فۆنت:
کۆبوونەوەی مەسعود بارزانی و بەرهەم ساڵح لە شاری هەولێر بەڕێوە چوو.

بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٩ـی نیسانی ٢٠٢١ بارەگای بارزانی راگەیێندراوێکی لەبارەی کۆبوونەوەکەی نێوان مەسعود بارزانی  سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان و بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عێراق بڵاوکردووەتەوە.

لە راگەیێندراوی کۆبوونەوەکە هاتووە  دوایین گۆڕانكاری و پێشهاتە سیاسییەكانی گۆڕەپانی عێراق تاوتوێ كرا و بیروڕا لەبارەی پڕۆسەی سیاسیی عێراق و هەڵبژاردنەكانی داهاتوو و تەحەددیاتی بەردەم پڕۆسەی سیاسیی عێراق ئاڵوگۆڕ كرا.

هەر لەو دانیشتنەدا رۆشنایی خرایە سەر پەیوەندییەكانی نێوان هەرێم و بەغدا و، چارەسەربوونی كێشەكانی نێوان هەرێم و بەغدا و هەماهەنگیی نێوانیان، وەك فاكتەرێك بۆ سەقامگیریی و بووژانەوەی سەرجەم بەشەكانی عێراق لە قەڵەم درا.

بارودۆخی سیاسیی هەرێم و پەیوەندیی نێوان لایەنەكانی هەرێم تەوەرێكی تری ئەو دانیشتنە بوو.