بەرهەم ساڵح  و عەلی باپیر جەخت لە سەر یەکڕیزی دەکەن

(0) / جهان


Apr 29, 2021

قەبارەی فۆنت:

سەرۆک کۆماری عێراق لە میانەی سەردانی بۆ هەولێر لەگەڵ عەلی باپیر، سەرۆکی کۆمەڵی دادگەریی کۆبووەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، لەم دیدارە  "دوایین پێشهات‌ و گۆڕانكارییه‌‌ سیاسییه‌كانی عێراق به‌گشتی ‌و هه‌رێمی كوردستان به‌تایبه‌ت تاوتوێكرا."

بەرهەم ساڵح  سەرۆک کۆماری عێراق و  عەلی باپیر سەرۆکی کۆمەڵی دادگەریی یه‌كڕیزیی گه‌لی كورد و پاراستنی پێگه‌ی كوردیان له‌ به‌غدا به‌پێویست زانیوە ئەوەش "له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندیی هاووڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان."

لە کۆبوونەوەکەیاندا باسیان لە هەڵبژاردنەکانی عێراقیش کردووە بەشێوەیەک کە زەمینە خۆشبکرێت لەبەردەم "هەڵبژاردنێکی پاک و بێگەرد کە ماف و خواستی سەرجەم پێکهاتەکانی عێراق دەستەبەر بکات و هەڵبژاردن لەکاتی خۆیدا ئەنجام بدرێت."