بەرهەم ساڵح لەگەڵ سه‌لاحه‌دین به‌هائه‌دین دیداری کرد
(0)
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، لە کۆبوونەوەکەدا، هه‌ردوولا دوایین پێشهاته سیاسییه‌كانی ناوچه‌كه و عێراقیان تاوتوێكرد و جەختیان له‌سه‌ر پاراستنی پێگه‌ی كورد له به‌غدا و زه‌روره‌تی یه‌كڕیزیی گه‌لی كورد بۆ به‌رژه‌وه‌ندیی هاووڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان و خزمه‌تكردن پێیان كرده‌وه كه ئه‌مه‌ش ئه‌ركێكی نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌ییه له‌م هه‌لومه‌رجه‌ی ئێستادا.
راگەیێندراوەکەی یەکگرتوو دەڵێت، "سه‌رۆككۆماری عێراق رۆڵی مێژوویی و پێگه‌ی ئه‌مینداری گشتی و یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستانی به‌رزنرخاند و رایگه‌یاند، یه‌كگرتوو هه‌میشه خه‌مخۆر بووه بۆ میللـه‌ت و له خزمه‌تكردن درێغییان نه‌كردووه."
تێبينيێك بنێرە: