داعش هێرشی کردە سەر هێزەکانی عێراق لە کەرکووک/ کوژراو و بریندار هەیە

(0) / جهان


Apr 30, 2021

قەبارەی فۆنت:
لە هێرشێکی چەکدارانی داعش بۆ سەر ناوچەی داقوق لە کەرکووک چەن هێزێکی پۆلیس و سوپا کوژران و بریندار بوون.

بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، شەوی ڕابردوو لە لایەن چەکدارانی داعشەوە هێرش کرایە سەر پۆلیسی خۆجێی شارۆچکەی داقوق لەنزیک گوندی ''کەڵۆزی'' لە باشوری کەرکووک، لەئەنجامدا پۆلیسێک کوژرا و دووانی دیکەش بریندار بوون.

لەدوای هێرشەکەی داعش،  سوپای عێراق بەهانای پۆلیسەوە چوون و ئەوانیش کەوتونەتە بۆسەی گروپە چەکدارەکانەوە و لەئەنجامدا سەربازێکی سوپا کوژرا و دوانی دیکەش برینداربوون.

دوای رووداوەکان، هێزەکانی عێراق کێوماڵی ناوچەکەیان کرد و هەڵمەتێکی گەڕانیان بە دوای چەکدارانی داعشدا دەستپێکرد.