سلێمانی : بكوژانی رووداوەكەی شەوی رابردووی گەڕەكی راپەڕین دەستگیركران

(0) / اجتماعی


Apr 30, 2021

قەبارەی فۆنت:

پۆلیسی پارێزگای سلێمانی  ڕایگەیاند ، لەسەر دۆسیەی كوشتنی گەنجێك مەفرەزەكانی بەشی پۆلیسی فریاكەوتنی سلێمانی دوو تۆمەتباریان دەستگیركرد.

بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، شەوی رابردوو لەگەڕەكی ڕاپەرینی شاری سلێمانی لەئەنجامی دەمەبۆڵەی نێوان دوو دراوسێ‌ دوكان شەڕ و ئاڵۆزی دروست بوو لەئەنجامدا خاوەنی یەكێك لە دوكانەكان (دوكانی ساردەمەنی)  كە بە چەقۆ هێرشی كرابووە سەروو بریندار بوو و گیانی لەدەستدا.

ئەوەش خراوەتەڕوو ،دەستبەجێ‌ هێزەكانی بەشی پۆلیسی فریاكەوتن و بنكەی پۆلیسی راپەڕین گەیشتنە شوێنی ڕوداوەكەو توانرا لەماوەیەكی كەمدا تۆمەتباری سەرەكی رووداوەكە كە هەڵاتبوو لەچەند گەڕەكێك لەولای شوێنی رووداوەكە لەلایەن بەشی پۆلیسی فریاكەوتنەوە دەستگیركرا كە خاوەنی كافتریەو تۆمەتبارێكی تریش كە هاوكاری كوشتنەكە بووە دەستگیركرا .

لەئێستادا هەریەك لە تۆمەتباران:

ك ، ع ، ع لەدایكبوی 1990

ژ ، ف ، ر لەدایكبووی 1998

بەبڕیاری بەڕێز دادوەرو بەپێی ماددەی 405 لەیاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراون و لێكۆڵینەوە لەگەڵیان بەردەوامە .

 

کامەران کەریم