قوباد تاڵەبانی: دەبێ بۆشایی ئە‌منی لە‌ ناوچانە‌ کێشە لەسەرەکان نە‌ھێڵرێت

(0) / جهان


May 01, 2021

قەبارەی فۆنت:
 جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان دوای پەلامارەکەی داعش جەخت دەکات، دەبێ بۆشایی ئە‌منی لە ناوچە کێشە لە سەرەکان، نە‌ھێڵرێت.

بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی ‌حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی پەلامارەکەی داعش بۆ سەر سەنگەرەکانی پێشمەرگە پەیامێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند "دەبێ بەوپەڕى توانامانەوە بەرپەرچی پەلامارە ترسنۆکانەکانی ئەو تاقمە تێرۆریستیانە بدەینەوە و بۆشایی ئە‌منی لە‌و ناوچانە‌ نە‌ھێڵرێت".

دەقی پەیامی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی ‌حکومەتی هەرێمی کوردستان:"

بەتوندی ئیدانەى پەلاماردانی سەنگەرەکانی هێزی پێشمەرگەى کوردستان لەپردێ دەکەین لەلایەن دەستە چەپەڵەکانی داعشەوە، دووپاتیشی دەکەینەوە کە دەبێ بەوپەڕى توانامانەوە بەرپەرچی پەلامارە ترسنۆکانەکانی ئەو تاقمە تێرۆریستیانە بدەینەوە و بۆشایی ئە‌منی لە‌و ناوچانە‌ نە‌ھێڵرێت.

ئەم پەلامارە تیرۆریستیانە‌ ئەوەمان پێ دەڵێت کە دەبێ زیاتر چاوکراوەبین بۆ رووبەرووبونەوەى تێرۆر و تۆقاندن بەهەموو شێوەکانی و بەهەر هۆکارێک بێت. پێویستە کاربکەین بۆ ئە‌وە‌ی ئەم ئافاتە مەترسیدارە کەئاشتی و ئاسایشی نێودەوڵەتی کردۆتە ئامانج بنبڕ بكرێت.

پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەى کەسوکارى ئەو شەهیدانەمان دەکەین کەخۆیان کردە قوربانی پاراستنی ئارامی و سەقامگیری هەرێمی کوردستان و هیوای زوو چاکبوونەوەش بۆ بریندارەکان دەخوازین."