کارەبای گەرمیان لەوەرزی هاویندا زیاد ئەکرێت

(0) / اجتماعی


May 01, 2021

قەبارەی فۆنت:

شەمە یەکی ئایار  لەناوچەی حەسیرەی گەرمیان هەردوو هێڵی کارەبای کفری و کەلار بە سترا بەوێستگەی بەرهەمهێنانی ئەگریکۆوە .
بەپێی ڕاپۆرتی  زایەڵە، حازم کەریم بەڕێوەبەری گشتی کارەبای گەرمیان ڕایگەیاند، کاری وێستگەکە بەرهەمهێنانی ١٦٥مێگاوات کارەبایە لە غازی بەفیڕۆچوو بۆ هەرێمی کوردستان.
 وتیشی، وێستگەکە لە ٩٠ ٪ کارەکانی تەواو بووە و بڕیارە لەناوەڕاستی ئەم مانگە دەستبەکار بکات .
بەڕێوەبەری گشتی کارەبای گەرمیان ئەوەشی ئاشکراکرد،  لەو بڕە کارەبایە ١٠ مێگاوات کارەبای بۆ سنوری گەرمیان دەبێت بەمەش دەتوانین لەوەرزی هاویندا زیاتر لە ٢٠ سەعات کارەبای نیشتیمانی بەهاوڵاتیان بدەین .
کامەران کەریم