ڕووداوێکی هاتووچۆ پێنج برینداری لێدەکەوێتەوە
(0)
ڕووداوێکی هاتووچۆ لە گەرمیان پێنج برینداری لێکەوتەوە.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، هاتوچۆی گەرمیان ڕایگەیاند، بەیانی ئەمڕۆ(یەک شەمە) کاتژمێر 5:00 لەجوتسایدی ڕێگای کەلار، گردەگۆزینە، بەهۆی پێکدادانی دو ئۆتۆمبێلی جۆری (ڤاڵڤۆ سایلۆ ، BMW) چوار کەس برینداربو.
باس لەوەشکراوە ، ڕوداوەکە لەکاتێکدا ڕویداوە، هەردو ئۆتۆمبێلەکە بەئاراستەی گردەگۆزینە ڕۆشتون، دوای ئەوەی یەکێک لەئۆتۆمبێلەکان کۆنترۆڵی لەدەست داوە پێکیانداداوە، شۆفێر و سێ سەرنشینی ئۆتۆمبێلی (BMW)ە، بریندابون، لەئێستادا لێکۆڵینەوە لەڕوداوەکە دەستی پێکردوە، لەلایەن تیمەکانی هاتووچۆوە.
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: