لەبارەی هەڵگرتنی زۆربەی گەمارۆکان لە سەر ئێران ڕێککەوتن کراوە
(0)
جێگری وەزیری دەرەوە هەواڵی ڕێککەوتن لە سەر دەرهێنانی ناوی زۆربەی کەسایەتی و داموودەزگا حکوومییەکانی لە لیستی گەمارۆکان دەرخست و ڕایگەیاند: بڕێکی تریش ماون کە هێشتا بە هۆکاری جۆراوجۆر لە ڕیزبەندی گەمارۆکان دان بەڵام دانووستانی ئێمە بۆ ئەم بەشەش بەردەوامە.
بە پێی ڕاپۆرتی زایەڵە، سەید عەباس عێراقچی جێگری سیاسی وەزیری دەرەوە و سەرۆکی شاندی ئێرانی بەشدار بوو لە دانووستانەکانی ڤییەنا پاش کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆی (شەمە) کۆمسیۆنی هاوبەشی بەرجام لە وتووێژێک سەبارەت بە پێڕستی گەمارۆکان و وتووێژەکان لەم بوارەدا،ڕایگەیاند: گەمارۆی بابەتی و کەرتی وەک گەمارۆی کەرتی وزەی ئێران کە بریتیە لە نەوت و غاز، یان گەمارۆی بەرهەمهێنانی سەیارە، گەمارۆی سامان و دارایی،بانک و بەندەرەکان، بە پێی ئەو ڕێکەوتنانەی تاکوو ئێستا کراون هەموو ئەم گەماروانە دەبێت لا ببرێن و لەم بارەیەوە ڕێکەوتنی تەواو کراوە.
دانووستان سەبارەت بە لیستی گەمارۆی کەسایەتی و داموودەزگاکان هێشتا بەردەوامە.
هەر وەها وتی: بە دەر لە ئەمانە هەندێک کەسایەتی و دەزگای تر هەن کە بەتایبەت خراونەتە لیستی گەمارۆکان و ژمارەیان زۆرن، دانووستان لە بارەی ئەم لیستەشەوە بەردەوامە سەبارەت بە ژمارەیەکیان ڕێکەوتن کراوە لە لیستەکە بهێنرێنە دەر.
عێراقچی هەروەها ڕایگەیاند: ژمارەیەک کەسایەتی هەن هێشتا بە هۆکاری جۆراوجۆر لە لیستی گەمارۆکان دان و دانووستانی ئێمە سەبارەت بە ئەم بەشەش هێشتا بەردەوامە.
تێبينيێك بنێرە: