٩ کەس بەتۆمەتی جۆراو جۆر لە گەرمیان سزادران

(0) / اجتماعی


May 02, 2021

قەبارەی فۆنت:

لە چەند مانگى  رابردوودا لە لایەن هێزەکانی بەرێوەبەرایەتی ئاسایشی گەرمیانەوە بە تۆمەتى جیاواز (٩) نۆ تۆمەتبار دەستگیر کران.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی زایەڵە ، ئاسایشی  گەرمیان ڕایگەیاند، پاش ئەوەى لە چەند مانگى  رابردوودا لە لایەن هێزەکانی بەرێوەبەرایەتی ئاسایشی گەرمیانەوە بە تۆمەتى جیاواز (٩) نۆ تۆمەتبار دەستگیر کران, سەرەنجام بەم شێوەیەى لای خوارەوە سزادران .

پاش ئەوەی لە چەند مانگی ڕابردوودا توانرا لە لایەن هێزەکانی بەرێوەبەرایەتی ئاسایشی گەرمیانەوە بە تۆمەتی تیرۆر و ڕفاندن و خراب بەکارهێنانى ئامێری پەیوەندی و مامەڵەکردن بەمادەی هۆشبەرەوە (9) نۆ تۆمەتبار دەستگیربکرێن و پاش ئەوەی دۆسیەکەیان خرایە بەردەم بەرێز دادەوەری لێکۆڵینەوەو هەروەها پاش چەندین دانیشتنی دادگا و خستنەڕووی تەواوی بەڵگەکان و دانپیادانانی تاوانباران بە تاوانەکانیاندا کە لە خوارەوە ئاماژەیان پێ دراوە  سەرەنجام  لە لایەن سەرۆکایەتی دادگای تاوانەکانی کەرکووک/گەرمیان بەم شێوەیەی لای خوارەوە سزا دران.

1/ ف س ا 1981 دانیشتووى شاری کەلار لە 28/2/2021 بەپێی ماددەى (٤٤٤)ی .س دەستگیر کراوەو لەڕێکەوتى 31/3/2021 بە ماوەى (١) یەک ساڵ بەندکردن سزادرا .

٢/ ڕ ک ک لە دایک بووى 1980 دانیشتووى ناحێەى رزگارى لە ڕێکەوتى 27/2/2020 بەتۆمەتى ڕفاندنى هاوڵاتى مەدەنى لە ناحێەى رزگارى دەستگیر کراوەو لە ڕیکەوتى 11/4/2021 بە پێی ماددەى (٤٢١)ی .س بە (١٠) ساڵ بەند کردن سزادرا .

٣/ ف ع م لە دایک بووى 1971 دانیشتووى ناحێەى رزگارى لە ڕێکەوتى 17/2/2020 بەتۆمەتى ڕفاندنى هاوڵاتى مەدەنى لە ناحێەى رزگارى دەستگیر کراوەو لە ڕیکەوتى 11/4/2021 بە پێی ماددەى (٤٢١)ی .س بە (١٠) ساڵ بەند کردن سزادرا .

٤/ ن ع م لە دایک بووى 1974 دانیشتووى ناحێەى رزگارى لە ڕێکەوتى 27/2/2020 بەتۆمەتى ڕفاندنى هاوڵاتى مەدەنى لە ناحێەى رزگارى دەستگیر کراوەو لە ڕیکەوتى 11/4/2021 بە پێی ماددەى (٤٢١)ی .س بە (١٠) ساڵ بەند کردن سزادرا .

5/ه س م لە دایکبووی 1998 دانیشتووی شارۆچکەی سەید صادق بەتۆمەتی خراپ بەکار هێنانی ئامێری پەیوەندی لە 18/1/2021 لە شاری کەلار دەستگیر کراوە, لە 11/4/2021 بە پێی ماددەى (2)ى خراپ بەکارهێنانی ئامێرەکانی پەیوەندی بە یەک ساڵ و شەش مانگ زیندانی سزادرا .

6/ئ ع م  لەدایکبووی 1984 دانیشتووی خانەقین لە ڕێکەوتی 28/12/2020 لە مەرزی نێودەوڵەتی پەروێزخان بە تۆمەتی مامەڵە کردن و بەکارهێنانى ماددەى هۆشبەر دەستگیرکراوەو لە ڕێکەوتى 12/4/2021 بە پێی ماددەى (٢٦) لە یاسای (١) ساڵی(2020)ی ماددە هۆشبەرەکان بۆ ماوەى (١) ساڵ زیندانی و بڕی (30000000) سی ملیۆن دینارى عێراقى پێبژاردن سزادرا, تاوانباری ناوبراو ئەم مادە هۆشبەرانەى پێوە گیراوە (٢٤٩)گرام تریاک +(٢٠)گرام شیشە +(١٤) حەپى جۆرى ترامادۆڵ +(١٧٥) سیسی شروبى میتادۆڵ .

7/ ف ج ق 1982 دانیشتووی خانەقین لە ڕێکەوتی 28/12/2020 لە مەرزی نێودەوڵەتی پەروێزخان بە تۆمەتی مامەڵە کردن و بەکارهێنانى ماددەى هۆشبەر دەستگیرکراوەو لە ڕێکەوتى 12/4/2021 بە پێی ماددەى (٢٦) لە یاسای (١) ساڵی(2020)ی ماددەى هۆشبەرەکان بە ماوەى (١) ساڵ زیندانی و بڕی (5000000) ملێون دینارى عێراقى پێبژاردن سزادرا .

8/ غ س ا  1973 دانیشتووی رانیە لە ڕیکەوتی 16/8/2020 بە تۆمەتی هاوکاریکردنی  گروپى تیرۆرستى داعش لە ڕانیە دەستگیرکراوە 26/4/2021 بە پێی ماددەی( ٢ )تیرۆر بە پێنج ساڵ یەک مانگ زیندانی سزادرا .

9 /ع ف م  لە ڕیکەوتى 28/1/2021 دەستگیرکراوە بە پێی ماددەى (30) لە یاسای (١) ساڵی (2020) ماددە هۆشبەرەکان , لە ڕیکەوتى 12/4/2021 بە ماوەى (١) یەک ساڵ زیندانی و بڕی (5000000) پێنج ملیۆن دینارى عێراقى سزادرا .

دواتر بۆ بەرسەربردنی ماوەی سزاکانیان هەر نۆ تاوانباری ناوبراو ڕەوانەی بەرێوەبەرایەتی چاکسازی گەورانی سلێمانی کران.

کامەران کەریم