ئێران ۲۷ ملیار مەتری سێ جا گازی هەناردەی عێراق کردووە

(0) / اقتصادی


May 02, 2021

قەبارەی فۆنت:

وەزیری نەوتی ئێران لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ماجد مەهدی حەنتووش وەزیری کارەبای عێراق ڕێگاگانی چۆن وەرگرتنەوەی قەرزە گازییەکانی لێکدایەوە.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، بیژەن زەنگەنە، وەزیری نەوتی ئێران، لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ماجد مەهدی حەنتووش، وەزیری کارەبای عێراق، ڕێگاکانی وەرگرتنەوەی قەرزە گازییەکانی ئێرانی لە عێراق لێکدایەوە.
زەنگەنە بە ئاماژە کردن بەوەی که دوو گرێبەستی گرنگ لەبواری هەناردە کردنی گازی ئێران بۆ عێراق لە ساڵانی ڕابردوو لەگەڵ وەزارەتی کارەبای ئەو وڵاتەدا واژۆ کراوە، ڕایگەیاند: تاکوو ئێستا ۲۷ ملیارد مەتری سێ جا گازی ئێران هەناردەی عێراق کراوە.
ناوبراو وتیشی: پەیوەندییەکی بەهێز لەنێوان گەل و حکومەتی ئێران لەگەڵ عێراقدا بوونی هەیە، هیوادارم سەردانەکەی بەڕێزتان ببێتە هۆی گەشەی پەیوەندی نێوان هەردوولا و وەزارتەکانی نەوتی ئێران و کارەبای عێراق کە تاکوو ئێستا ڕێگایەکی باشیان لەم بوارەدا بڕیوە.
وەزیری نەوتی ئێران هەروەها وتیشی پێدانی پارەی گاز بە ئێران ڕووبەڕووی چەندین گرفت بووەتەوە کە هیوادارین بتوانین لەم بوارەدا بە خێراترین کات چارەسەرێک بدۆزینەوە.
وەزیری کارەبای عێراقیش لەم دیدارەدا ڕایگەیاند: پەیوەندی ئێران و عێراق زۆر باشە و لە ئاستێکی بەرزدایە و لە هەوڵی ئەوەداین ڕۆژ لە دوای ڕۆژ پەرە بە پەیوەندییەکان بدەین.
ناوبراو بە ئاماژە کردن بە گرێبەستی هەناردەکردنی گاز، لەنێوان هەردوو وڵات بۆ وەگەڕخستنی وێستگەکانی کارەبای عێراق وتی: لە هەوڵی ئەوەداین تاکوو ڕێگەچارەیەک بۆ  کێشەی دانەوەی قەرزەکان بدۆزینەوە و پارەی گازەکە رادەستی ئێران بکەین.