تەقینەوەی بۆمبێک بە کاروانی هاوپەیمانی ئەمریکی لە عێراق

(0) / جهان


May 02, 2021

قەبارەی فۆنت:

بەر لە نیوەڕۆی ئەمڕۆ (یەکشەممە) بۆمبێک لە سەر ڕێگای تێپەڕبوونی کاروانێکی لۆجستیی هاوپەیمانی ئەمریکی لە عێراقدا تەقییەوە.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، تەقینەوەی بۆمبێک لە سەر ڕێگای کاروانێکی لۆجستیی هاوپەیمانی ئەمریکی دژی داعش کە لە کوێت هاتبووە نێو عێراقەوە بووە هۆی زیان گەیاندن بە بارهەڵگرێک.
بەپێی ئاماژەی میدیاکانی عێراق ئەم تەقینەوەیە لە ڕێگای سەماوە بۆ بەغدا لە پارێزگای موسەنا لە باشووری عێراق ڕوویداوە بەڵام هیچ زیانێکی گیانی بەدواوە نەبووە.