رووسیا: ئەمریکا پارە بڵۆککراوەکانی ئێران ئازاد بکات
(0)
سەرۆکی وەفدی رووسیا لە دانوستانی زیندووکردنەوەی ڕێککەوتنی ئەتۆمی ناسراو بە بەرجام بە دەربڕینی خۆشحاڵی لە سەرکەوتنی گفتوگۆکان لە ڤیەننا گوتی: ئێستا ئەو هەلە بۆ ئەمریکا ڕەخساوە کە بە ئازاد کردنی پارە بڵۆککراوەکەی ئێران یەکەم هەنگاو هەڵبگرێت.
بەپێی ڕاپۆڕتی زایەڵە، میخائیل ئۆلیانۆف گوتیشی: ئەمریکا بە سەرپێچی کردن و لادان لە رێککەوتننامەی بەرجام و هەروەها بەرزکردنەوی ئاستی گوشار و گەمارۆکان، کێشە و گرفتێکی زۆری لە جێبەجێ کردنی بەرجام بەدی هێناوە.
ڕاشیگەیاند: هۆکارێک نابینین کە ئەمریکا بتوانێت پارەی ئێران لە کۆریای باشوور و ژاپۆن بڵۆکە بکات.
تێبينيێك بنێرە: