حه‌ماس دواخستنی هەڵبژاددنەکانی فەلەستین بە کوودەتا ناودەبات

(0) / جهان


May 02, 2021

قەبارەی فۆنت:

بزووتنەوەی حەماس دواخستنی هەڵبژاردنەکانی فەلەستینی بە کوودەتا ناساند و رێکخراوی رزگاریخوازی فەڵەستین "فەتح"ی تاوانبار کرد کە تاکلایەنە و لەبەرژەوەندیی خۆی ئەم بڕیارەی داوە.

بەپێی ڕاپۆڕتی زایەڵە بە گێرانەوە لە ئاژانسی هەواڵی ئێسپۆتنیک: حەماس بە دەرکردنی بەیاننامەیک ڕایگەیاندووە بزووتنەوەی فەتح و سەرۆکی خۆبەرێوەبەری، بەرپرسی ئەم بڕیارەن کە هەڵبژاڕدنەکانی فەلەستین دووابخەن و هەر چەشنە لێکەوتێکی هەبێ دەکەوێتە ئەستۆیان و ئەم کارە کوودەتایێک دژ بە بەشداری و ڕێککەوتننامەی نەتەوییە.

شیاوی باسە، مەحموود عەبباس سەرۆکی دەسەڵاتدارێتی فەڵەستین شەممە لە کۆبوونەوەیێکدا ئاشکرای کرد گەیشتوونەتە ئەو قەناعەتە تا ئەو کاتەی بەستێن لەباربکرێت بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن لە قودس، پڕۆسەی هەڵبژاردن دوابخەن.